ئەبوبەکر بەغدادی فەرمانی لەسێدارەکانی بۆ چەند ئەمیرێک دەرکردووە

 ئەبوبەکر بەغدادی فەرمانی لەسێدارەکانی بۆ چەند ئەمیرێک دەرکردووە
بەرپرسی میحوەری مەخمووری هێزی پێشمەرگەی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، بەهۆی هێرشی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، ڕێکخراوی توندڕەوی داعش ناوچەیەکی فراوانیان لەدەست داوە و ئێستاش زیاتر لە جاران پاشەکشە دەکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە 15\8\2016، نەجات عەلی، بەرپرسی میحوەری مەخمووری هێزی پێشمەرگەی کوردستان، ڕایگەیاند: “هێرشی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە هەردوو میحوەری خازر و گوێڕ، لە ڕووی سیاسی و سەربازییەوە، زۆر گرنگ بوو و زەبرێکی گورچکبڕی لە داعش وەشاند، چونکە ناوچەیەکی فراوانیان لەدەست داوە”.

ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە لە بارەی دەنگۆی بڵاوبوونەوەی بەیاننامەیەکی ئەبوبەکر بەغدادی، سەرۆکی داعش بۆ لەسێدارەدانی چەند ئەمیرێکی ڕێکخراوە توندڕەوەکەی، گوتی: “بێگومان ئەو شکستەی داعش دەنگدانەوەی زۆری هەبوو، کوژراوی زۆریان هەبووە، بۆیە دەکرێت هەموو کاردانەوەیەکیان لەناو خۆیاندا و بەرامبەر بە شکستەکەیان لەسەر دەستی پێشمەرگە، هەبێت".







باسنیوز
Top