وه‌زیری وزه‌ی روسیا: دیالۆگ له‌گه‌ڵ سعودیه سه‌باره‌ت به بازاڕی نه‌وت له‌به‌ره‌وپێشچووندایه
به‌پێی هه‌واڵێكی ڕۆیته‌رز، ئه‌لكسانده‌ر نۆڤاك وه‌زیری وزه‌ی روسیا له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی سعودی رایگه‌یاندووه"هێشتا ده‌رگا كراوه‌یه بۆ ڕاوێژی زیاتر سه‌باره‌ت به جێگیركردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاو ئه‌گه‌ر پێویست بكات".
نۆڤاك ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو كه گه‌ڕانه‌وه‌ی جێگیریی ته‌واو بۆ بازاڕی نه‌وت ته‌نها له ساڵی ئاینده‌دا پێشبینی ده‌كرێت، وتیشی"سه‌باره‌ت به هاوكاری له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بستانی سعودیه‌دا، دیالۆگی نێوان هه‌ردوو وڵات به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ستپێكراو له‌به‌ره‌وپێشچووندایه، ئیتر له‌چوارچێوه‌ی ئه‌نجومه‌نێكی فره لایه‌نیدا بێت یان به‌شێوه‌یه‌كی دووقۆڵی".
وه‌زیری وزه‌ی روسیا ته‌ئكیدیشی كرده‌وه هاوكاری ده‌كه‌ن له‌چوارچێوه‌ی گفتوگۆكان له‌باره‌ی بازاڕی نه‌وت له‌گه‌ڵ رێكخراوی ده‌وڵه‌تانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت (ئۆپیك) یان به‌رهه‌مهێنه‌ران له‌ده‌ره‌وه‌ی ڕێكخراوه‌كه‌و سوورن له‌سه‌ر به‌رده‌وامی دیالۆگ بۆ به‌دیهێنانی سه‌قامگیریی بازاڕ.
هه‌فته‌ی ڕابردووش خالید فالح، وه‌زیری نه‌وتی سعودیه، ڕایگه‌یاند ئه‌ندامانی ڕێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت(ئۆپیك)و وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی ده‌ره‌وه‌ی ڕێكخراوه‌كه‌ش له‌میانی كۆبونه‌وه‌یه‌كی نافه‌رمیدا له‌جه‌زائیر له رۆژانی 26،27،28ی مانگی داهاتوودا ڕه‌وشی بازاڕی نه‌وت تاوتوێده‌كه‌ن له‌نێوانیشیاندا هه‌ر رێوشوێنێك كه پێویست بكات بۆ سه‌قامگیركردنی نرخه‌كانی نه‌وت.
دوای ئه‌و لێدوانه‌و هه‌وڵه‌كان بۆ سه‌قامگیركردنی بازاڕی نه‌وت، نرخه‌كانی نه‌وتی خاو به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبوونه‌وه به‌ڕاده‌یه‌ك له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه به‌رێژه‌ی 10% نرخی نه‌وت زیادی كردووه.
هه‌فته‌ی ڕابردووش ئاژانسی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی(IEA) ڕایگه‌یاند پێوه‌ره‌كانی ئه‌وان ده‌ریده‌خات كه له‌ماوه‌ی نیوه‌ی دووه‌می ئه‌مساڵدا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی هیچ بڕه نه‌وتێكی كه‌ڵه‌كه‌بوو له‌جیهاندا نامێنێت‌و ئه‌وه‌ش كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆی ده‌بێت له‌سه‌ر به‌رزبونه‌وه‌ی نرخه‌كانی نه‌وتی خاو.
باسنيوز
