7500 ئەڵمانی شارۆچكەكەیان چۆڵ دەكەن

 7500 ئەڵمانی شارۆچكەكەیان چۆڵ دەكەن

7500هاووڵاتی لە هەرێمی سەكسۆنیای باكووری رۆژهەڵاتی ئەڵمانیا ناوچەكەی خۆیان بەجێهێشت، بەهۆی دۆزینەوە ژمارەیەك پاشماوەی چەك و تەقەمەنی و مین، كە مێژووەكەیان دەگەڕێتەوە بۆ جەنگی دووەمی جیهانی.


رۆژنامەی "هامبۆرگەر ئاپێندبلات" لە ژمارەی ئەمڕۆ یەكشەممەیدا بڵاوی كردووەتەوە كە ژمارەیەك تەقەمەنی لەكاتی بنیاتنانی چەند تاوەرێكدا لە سێ شوێن جیاواز و نزیك لە یەكتری لەسەر ڕێگەی خێرای "A2" دۆزراونەتەوە، یەكێكیان بریتی بووە لە دوو بۆمبی زەبەلاحی بەریتانی، كێشی هەر یەكێكیان تۆنێك دەبێت.


لە شوێنی دووەم و سێیەمیشدا ژمارەیەك مین و بۆمبی نیو تۆنی دۆزراونەتەوە، كە پاشماوەی هێزەكانی سوپای ئەمەریكا بوون لە جەنگی جیهانی دووەمدا.
Top