راپرسییه‌كان: ئاستی جه‌ماوه‌ری مێركڵ به‌توندی دابه‌زیوه
راپرسییه‌ك كه دوێنێ هه‌ینی بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌ریخستووه له‌مانگی رابردوودا ئاستی جه‌ماوه‌ریی مێركڵ به‌توندی دابه‌زیوه، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌پێده‌رێكه له‌سه‌ر په‌رچه‌كرداری نه‌رێنی ده‌نگده‌رانی ئه‌ڵمانیا به‌رانبه‌ر به‌سیاسه‌ته‌كانی مێركڵ له‌باره‌ی په‌نابه‌رانه‌وه، له‌دوای ئه‌و په‌لاماره تیرۆریستییانه‌ی ئیسلامییه تووندڕه‌وه‌كان مانگی رابردوو له‌و وڵاته ئه‌نجامیاندا، ئه‌وه‌ش به‌گوێره‌ی سایتی dw.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و راپرسییه له‌كاتێكدایه، نزیكه‌ی مانگێكی ماوه بۆ هه‌ڵبژاردنه فیدراڵیه‌كانی ئه‌ڵمانیا، به‌پێی كه‌ناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنی ZDF ی ئه‌ڵمانی، تێكڕای پشتیوانیكردن له مێركڵ دابه‌زیووه بۆ 1.0 له‌كاتێكدا له‌مانگی ته‌موز 1.4 بووه، به‌گوێره‌ی پێوه‌رێك ژماره‌كانی له‌نێوان -5.0 بۆ 5.0 دایه.
له‌و راپرسیه‌دا كه بۆ پۆلێنكردنی سیاسییه‌كان ئه‌نجامدراوه، ئه‌نگێلا مێركڵ له‌پله‌ی چواره‌مدایه له‌دوای هه‌ره‌یك له فینفرید كریچمان سه‌رۆك وه‌زیری ولایه‌تی بادن- فۆرتمبۆرگی سه‌ر به‌پارتی سه‌وز‌و فرانك ڤاڵته‌ر شتانمایه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا كه سه‌ر به‌پارتی دیموكراسی سۆسیالیستییه‌و ڤۆڵڤگانگ شیوبله وه‌زیری دارایی كه محافزكاره.
تاقیكردنه‌وه‌ی داهاتووی محافیزكاران كه مێركڵ یه‌كێكه له‌وان، هه‌ڵبژاردنی ویلایه‌ته‌كانه كه مانگی داهاتوو له به‌رلین‌و مكله‌نبۆرگ‌و فۆربۆمرن به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه‌تێیدا پێشبینی ده‌كرێت پارتی "جێگره‌وه له‌پێناو ئه‌ڵمانیا"ی راستڕه‌وی دژ به‌په‌نابه‌ران پێشكه‌وتنی به‌رچاو به‌ده‌ستبهێنێت.
له‌دوای دوو په‌لاماره تیرۆریستییه‌كه‌ی مانگی رابردووی ئه‌ڵمانیا كه داعش له‌ئه‌ستۆی گرت، سیاسه‌تی ده‌رگای كراوه بۆ په‌نابه‌ران كه مێركڵ پیاده‌ی ده‌كات كه‌وتووه‌ته‌به‌ر ره‌خنه‌و ناڕه‌زایی‌و به‌گوێره‌ی راپرسییه‌ك ته‌نها 44%ی ئه‌ڵمانه‌كان باوه‌ڕیان وایه سیاسه‌ته‌كانی راوێژكاری ئه‌ڵمانیا باشه، له‌به‌رانبه‌ردا 52% پێیانوایه سیاسه‌تێكی خراپه.
هه‌روه‌ك راپرسییه‌كه ده‌ریخستووه كه 54%ی ئه‌ڵمانه‌كان تێڕوانینیان وایه كه رێكه‌وتننامه‌ی تایبه‌ت به‌كۆچبه‌رانی نێوان یه‌كێتی ئه‌وروپا‌و توركیا شكستده‌هێنێت، 35%یش باوڕیان وایه كه ده‌بێت یه‌كێتی ئه‌وروپا وتووێژه‌كانی تایبه‌ت به‌ئه‌ندامبوونی توركیا رابگرێت، به‌هۆی ره‌وشی سیاسی توركیاوه.
خه‌ندان
