یاریدەدەری پێشووی وەزیری دەرەوەی ئێران: دوو جار داوامان لە ئەسەد کرد سووریا بەجێ بهێڵێت
رۆژی هەینی 12ـی ئابی 2016، ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، یاریدەدەری پێشووی وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنێکی کەناڵی فەرمیی وڵاتەکەی، رایگەیاندووە، وڵاتەکەی داوای لە بەشار ئەسەد کردووە، بە خێزان و منداڵەکانەوە بۆ پشوو وەرگرتن بچنە ئێران.
بە گوتەی ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، بەشار ئەسەد، سەرۆکی رژێمی سووریا پێشنیازەکەی ئێرانی رەت کردووەتەوە و رایگەیاندووە، ”بە باشتری دەزانم تاوەکو کۆتایی لەگەڵ گەلی خۆم بم“.
دوای سەرهەڵدانی شەڕی ناوخۆیی سووریا لە مانگی ئاداری 2011 لە نێوان ئۆپۆزیسیۆن و رژێمی سووریا، رووسیا و ئێران بە هەموو شێوەیەک پشتگیریی رژێمی سووریا دەکەن و بەرگریی لە مانەوەی بەشار ئەسەد لە سەرۆکایەتیی سووریا دەکەن.
باسنیوز
