ئەڵمانیا: راگەیاندنی ئاگربەست بۆ ماوەی سێ کاژێر لە حەلەب بەس نییە
فرانک واڵتەر شتاینمایەر، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، ناکرێت گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ حەلەب تەنیا لە دەستی لایەنێکدابێت کە خۆی بەشێکە لە شەڕەکە، بۆیەش دەبێت رێگە بە نەتەوە یەکگرتووەکان بدرێت، سەرپەرشتی گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بکات بۆ شاری حەلەب.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا راشیگەیاند، راگەیاندنی ئاگربەست بۆ ماوەی سێ کاژێر لە حەلەب، بەس نییە بۆ ئەوەی رێگری لە کارەساتە مرۆییەکان بکرێت، بۆیە پێویستە ئەو ماوەیە زیاتر بکرێت.
رۆژی چوارشەممە 10-8-2016 رووسیا داوایکرد رۆژانە لە کاژێر 10 -ی پێش نیوەڕۆ تاوەکو کاژێر 13:00 ئاگربەستی کاتی لە حەلەب رابگەیێندرێت.
rudaw
