داعش لە 17 دەوڵەتدا بوونی هەیە
(كۆلونیل سیدریك) شیكەرەوەی كاروباری سەربازی بۆ تۆڕی (سی ئێن ئێن) ئەوەی ڕوونكردۆتەوە كە رێكخراوی تیرۆریستی داعش تەنیا لە سووریا و عێراقدا بوونیان نیە، بەڵكو جگە لەم دوو دەوڵەتە لە 15 دەوڵەتی دیكە بوونیان هەیە و ئەگەری زۆرە لە هەر بارودۆخێكدا چالاكی بنوێن.
ئەم شیكەرەوە سیاسییە ناوی دەوڵەتەكانی دیكە ناهێنێت كە داعش ئامادەیی نهێنی تێیاندا هەیە، بەڵام ئەوە ڕووندەكاتەوە كە داعش جیاوازییەكی زۆری هەیە لەگەڵ رێكخراوە تیرۆریستییەكانی پێشووتریدا لە باری بڵاوبوونەوە و نواندنی چالاكی.
شایەنی گوتنە رێكخراوە تیرۆریستییەكان، بە هۆی فەراهەمبوونی تەكنەلۆژیای سەردەم ئاسانتر كردە تیرۆریستی و رێكخراوییەكانی خۆیان لە جاران ئەنجام دەدەن، بۆیە بەشێك لە چاودێران پێیانوایە دەبێت ئامرازەكانی رووبەڕووبوونەوەش بگۆڕێن و كاریگەرتر بكرێن.
xor
