ترامپ: ئۆباما و كلینتۆن دامه‌زرێنه‌ری داعشن
ترامپ له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له ولایه‌تی فلوریدا به توندی هێرشیكرده سه‌ر ئۆباما سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و هیلاری كلینتۆن پاڵێوراوی دیموكراته‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا كه هه‌ردووكیان به دامه‌زرێنه‌ی داعش تۆمه‌تبار ده‌كات.
ترامپ سیاسه‌تی ئێستای ئه‌مریكا له به‌رامبه‌ر قه‌یرانی سوریا و هه‌روه‌ها چۆنییه‌تی مامه‌ڵه‌ی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ داعش ره‌ت ده‌كاته‌وه و ئه‌وه‌ی كه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست روو ده‌دات، به شكستی سیاسه‌تی واشنتۆن ده‌زانێت و پێی وایه ئۆباما و كلینتۆن هۆكاری سه‌ره‌كین، كه له‌دوایین لێدوانی‌دا گوتی هیلاری كلینتۆنی ناشیرین دامه‌زرێنه‌ری هاوبه‌شی داعشه.
K24
