ئەمریكا لە پەیوەندییەكانی رووسیا و توركیا نیگەران نییە
یەلیزابێت، تڕودۆ، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، رایگەیاند کۆبوونەوەی رۆژی سێشەممەی نێوان سەرۆکی رووسیا ڤلادمێیر پوتن و ھاوتا تورکییەکەی رەجەب تەیب ئەردوغان، لەدوای نۆ مانگ لە گرژیی و ئاڵۆزیی، ئاماژە نییە بەوەی ئەو رێککەوتنە لەدژی ئەمریکا بێت، بۆیە واشنتنیش ھیچ نیگەران نییە بەرامبەر بەو پەیوەندییە.
ھەروەھا گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرای کرد کە تورکیا و رووسیا، دوو وڵاتی گرنگ و ستراتیژین بۆ یەکتری لە ناوچەکە کە لە زۆر بابەتەدا ئامانجی ھاوبەشیان ھەیە، بەتایبەتی لە رووبەڕووبونەوەی داعش و دۆزینەوەی چارەسەرێکی ئاشتیانە لە سووریا.
K24
