تورکیا: 216 سەرباز و 9 ژەنەراڵ هەڵاتوون

 تورکیا: 216 سەرباز و 9 ژەنەراڵ هەڵاتوون
گوتەبێژی حكوومەتی توركیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا داوای لە ئەمەریكا كرد، كە كاتی هاتووە بەوەی فەتحوڵڵا گولەن رادەست بكەنەوە، چونكە ئەو لە كودەتاكەی 15ی تەمووزدا هۆكاری شەهیدبوونی سەدان هاووڵاتیی توركیایە.



نوعمان كورتولموش، گوتەبێژی حكوومەتی توركیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا باسی لە گەڕانەوەی گولەن كرد بۆ توركیا و گوتی: "لەمەودوا دەبێ ئەمەریكا، یان توركیا یان گولەن هەڵبژێرێت. كەسێك كە هەوڵی كوودەتای دابێت لە توركیا و سەدان هاووڵاتی توركی شەهید كردبێت، دەبێ دەستگیر بكرێت و بیدەنەوە بە توركیا، ئەگەر ئەو كارە نەكات، دەبێت وەڵامی داوای 79 ملیۆن هاووڵاتی توركیا بداتەوە كە هەموویان دەڵێن گولەنمان رادەست بكەنەوە".



لە درێژەی قسەكانیدا باسی لەوەش كرد "كە تاكوو ئێستا 216 سەربازی توركی كە دەستیان هەبووە لە هەوڵی كوودەتایەكەی 15ی تەمووز دەستگیر نەكراون و لە نێوانیاندا 9 ژەنەراڵی تێدایە."





باسنیوز
Top