چەند كه‌سایه‌تی و دیبلۆماسی ئەمەریكی: ئه‌گه‌ر دۆناڵد ترامب ده‌ریشبچێت مه‌ترسیدارترین سه‌رۆك ده‌بێت
له‌و نامه‌یه‌دا كه له رۆژنامه‌ی نیۆرك تایمز بڵاوكراوه‌ته‌وه ئه‌و كه‌سایه‌تیانه رایانگه‌یاند دۆناڵد ترامپ كاندیدی پارتی كۆماری بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا گونجاو نیه‌و ئه‌وان ده‌نگی پێ ناده‌ن.
ئه‌و كه‌سایه‌تیانه راشیگه‌یاندووه، ترامپ كه‌سایه‌تی نیه‌و شاره‌زاش نیه، ئه‌گه‌ریش ببێته سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌وه مه‌ترسیدارترین سه‌رۆك ده‌بێت له مێژووی ئهمریكاداو ده‌سه‌ڵاتی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی لاواز ده‌بێت.
له‌به‌شێكی تری نامه‌كه‌دا هاتووه، ترامپ جگه له‌وه‌ی هیچ له‌كاروباری ده‌وڵه‌ت نازانێت ناشیه‌وێت فێربێت توانای قبوڵكردنی ره‌خنه‌شی نیه‌و خۆی پێ كۆنترۆڵ ناكرێت.
له‌ناسراوترین ئه‌و كه‌سانه‌شی نامه‌كه‌یان واژۆكردووه، مایكل هایدن به‌رێوه‌به‌ری پێشووتری ئاژانسی هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مریكا ناسراو به سی ئای ئهیو جۆن نیگرۆپۆنتی به‌رێوه‌به‌ری پێشووی ده‌زگای هه‌واڵگری نشتیمانیو ئه‌ریك ئهدلمان راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نهتهوهییو روبرت زولیك سه‌رۆكی پێشووی بانكی نێوده‌وڵه‌تین .
