رووحانى سكاڵا له‌ دژى كه‌سايه‌تييه‌ ئاينييه‌كان تۆمار ده‌كات

 رووحانى سكاڵا له‌ دژى كه‌سايه‌تييه‌ ئاينييه‌كان تۆمار ده‌كات
جێگری بەشی مافناسیی سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، حەسەن رووحانی لە هەفتەکانی رابردوودا بە هۆی تۆمەتباركردن و ناوزڕاندنی ئاشکرا، سکاڵای لەسەر هەندێک لە مەلاکانی ئێران تۆمار کردووە.

ئاژانسی ميهر بڵاويكرده‌وه‌، مەجید ئەنساری، پێشنوەڕۆی رۆژی دووشەممە لە پرێس کۆنفرانسێکدا رایگەیاندووە، سەرۆک کۆمار لە سكاڵاکەیدا گوتوویەتی: بەداخەوە هه‌ندێک لەو کەسانەی وەک من جلی مەلایەتییان لەبەرە، کە جلی ئەخلاقی پێغەمبەرە، لە ریزی پێشەوەی تێکشاندنی ئەخلاقن.

ئەنساری گوتی: بەداخەوە کەسانێک هێشتا دۆسییەی هەڵبژاردنەکانیان دانەخستووە و لەو دۆسییەدا بەدوای بێڕێزی و ناوزڕاندنەوەن کە ئەمە دوور لە ئەخلاقە.

میدیاکانی نزیک لە رووحانی راینه‌گەیاندووە، لە کاتێکدا نزیکەی ساڵێک ماوە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی سەرۆک کۆماریی ئێران بەڕێوەبچێت و پێدەچێت حەسەن رووحانیش بۆ ئەم پۆستە خۆی بپاڵێوێتەوە، بەشێک لە مه‌لاکانی لایەنی بەرامبەری لە ئێستاوە هەڵمەتەکانی دژ بە رووحانیان دەستپێکردووە.











K24
Top