لە شاری سەردەشت هێرشکرایە سەر بنکەیەکی پۆلیسی ئێران

لە شاری سەردەشت هێرشکرایە سەر بنکەیەکی پۆلیسی ئێران
پاش نیوەڕۆی رۆژی دووشەممە 8-8-2016 بە نارنجۆک هێرشکرایە سەر بنکەیەکی پۆلیس لە شاری سەردەشت.

بەپێی زانیارییەکان، هێرشەکە لەلایەن دوو ماتۆڕسوار ئەنجامدراوە و سێ‌ نارنجۆک ئاراستەی بنکەی پۆلیسی عەلیپوور لە ناوچەی ئازادەگانی شاری سەردەشت کراوە و دواتر هێرشبەرەکان شوێنەکەیان جێهێشتووە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست رووداو کەوتوون، پاش هێرشەکە شەڕە تەقە روویداوە و بەهۆیەوە چەند دوکانێکی نزیک لە شوێنەکە زیانی مادییان بەرکەوتووە.

تاوەكو ئێستا هیچ هەواڵێک لەبارەی زیانی گیانی رووداوەکە لەبەردەست نییە.

لای خۆیەوە هێزێکی چەکداریی سەر بە هەڵۆکانی ئازادیی کوردستان- رۆژهەڵات لە پەیجی فەرمی خۆی لە فەیسبووک بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەی لە ئەستۆ گرتووە.




رووداو
Top