لە شاری سەردەشت هێرشکرایە سەر بنکەیەکی پۆلیسی ئێران
بەپێی زانیارییەکان، هێرشەکە لەلایەن دوو ماتۆڕسوار ئەنجامدراوە و سێ نارنجۆک ئاراستەی بنکەی پۆلیسی عەلیپوور لە ناوچەی ئازادەگانی شاری سەردەشت کراوە و دواتر هێرشبەرەکان شوێنەکەیان جێهێشتووە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست رووداو کەوتوون، پاش هێرشەکە شەڕە تەقە روویداوە و بەهۆیەوە چەند دوکانێکی نزیک لە شوێنەکە زیانی مادییان بەرکەوتووە.
تاوەكو ئێستا هیچ هەواڵێک لەبارەی زیانی گیانی رووداوەکە لەبەردەست نییە.
لای خۆیەوە هێزێکی چەکداریی سەر بە هەڵۆکانی ئازادیی کوردستان- رۆژهەڵات لە پەیجی فەرمی خۆی لە فەیسبووک بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەی لە ئەستۆ گرتووە.
رووداو
