ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد داواى دوو بلیۆن دۆلار له ئۆباما ده‌كات
مه‌حموود ئه‌حمه‌د نه‌ژاد، سه‌رۆكى پێشووى ئێران، كه پێده‌چێت له هه‌ڵبژاردنى داهاتووى سه‌رۆكایه‌تى ئێران له ئایارى 2017 ، به‌شدارى بكات، له نامه‌كه‌دا ده‌نووسێت :" ئه‌م نامه‌یه، نامه‌یه‌كی سیاسی نییه، به‌ڵكو من له ڕوانگه‌یه‌كی مرۆییه ده‌ینووسم".
له نامه‌كه‌دا، سه‌رۆكى پێشووى ئێران داوا ده‌كات، ئه‌و دوو بلیۆن دۆلاره‌ى ئێران كه له ئه‌مریكا ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه، بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ى.
له 20ى نیسانى ڕابردوو، دادگاى باڵای ئه‌مریكا ده‌ستى به‌سه‌ر دوو بلیۆن دۆلار له پاره‌ى ئێران‌دا گرت كه ئێستا له ئه‌مریكا ڕاگیراوه.
له‌به‌رامبه‌ردا، نزیكه‌ى هه‌زار كه‌س له قوربانیان و كه‌سوكارى قوربانیانی هێرشه‌كان كه دادگاى ئه‌مریكا ئێرانی تۆمه‌تبار كردووه به پشتیوانیكردن یا پلاندانانى ئه‌و ده‌سترێژ و هێرشانه‌و له نێویاندا 241 كوژراو هه‌یه كه له 23ى تشرینی یه‌كه‌مى 1983 له دوو هێرشی خۆكوژیدا له به‌یرووت یه‌كه سه‌ربازییه‌كانى ئه‌مریكا و فه‌ڕه‌نساى كرده ئامانج،، داواى قه‌ره‌بوو ده‌كه‌نه‌وه و بڕى قه‌ره‌بووه‌كه‌ش نزیكه له‌و پاره‌یه‌ی ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه.
باسنيوز
