سەنتەرێكی ئیسلامی ئوردەنی وەك دەوڵەت مامەڵە لەگەڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌كات

 سەنتەرێكی ئیسلامی ئوردەنی وەك دەوڵەت مامەڵە لەگەڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌كات
ڕاگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت :" سەنتەری ئیمام ئەبوو عەبدوڵای شافعی كە سەنتەرێكی فیكریی ئیسلامی ئوردەنییە، لەخولێكی زانستیدا، كە لەو وڵاتە به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و هەشت وڵاتی ئیسلامی تێیدا بەشدارە، كوردستان وەك دەوڵەت بەشدارە و ئاڵای كوردستان لەلۆگۆی خولەكەدا دانراوە".

ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، كه‌ تا 11ی ئەم مانگە خوله‌كه‌ بەردەوام دەبێت و ژمارەیەك كەسایەتی كوردستان، بەشدارن.

به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، سەنتەری ئیمام ئەبو عەبدوڵای شافعی یەكێكە لەو سەنتەرە ئیسلامییە ئوردەنیانەی كە پەیوەندیەكی باشی لەگەڵ یەكێتی زانایانی ئیسلامی كوردستان و وەزارەتی ئەوقاف و ناوەندە ئیسلامیە كوردستانیەكان هەیە و لەدوا سەردانیان بۆ هەرێمی كوردستان سەردانی نوێنەرایەتی ئاینە جیاجیاكانیان لەوەزارەتی ئەوقاف كرد و خۆشحاڵی خۆیان بۆ رەوشی پێكەوەژیان و سەقامگیریی ئاینی لەهەرێمی كوردستان دەربڕی.











باسنيوز
Top