كوژراوانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی پاكستان بۆ 40 كه‌س به‌رزبوونه‌وه
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی مه‌ده‌نی شاری كویتای هه‌رێمی به‌لوجستانی پاكستان لانیكه‌م 40 كه‌س كوژران و دەیان كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
ئاژانسی ئه‌ی ئێف پی له‌زاری وه‌زیری ته‌ندروستی پاكستانه‌وه ده‌ڵێت ژماره‌ی كوژراوانی ته‌قینه‌وه‌كه بۆ 40 كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه.
هاوکات ئاژانسی ئه‌سیۆ شێتد پرێس له‌زاری پۆلیسی پاكستانه‌وه بڵاویكرده‌وه، له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا 30 كه‌س كوژراون‌و ده‌یانی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌پێی ئه‌سیۆ شێتد پرێس ته‌قینه‌وه‌كه دوای گه‌یشتنی ته‌رمی پارێزه‌رێكی دیاری شاره‌كه بووه به ناوی بیلال ئه‌نوه‌ر بۆ نه‌خۆشخانه‌كه، كه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه ته‌قه‌ی لێكراوه‌و كوژرا.
زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ ته‌رمی پارێزهرهكهدا چوونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كه پارێزه‌ر و رۆژنامه‌نووس بوون.
هێشتا هۆكاری پشت ته‌قینه‌وه‌كه‌ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ نه‌زانراوه.
تیرۆركردنی كه‌سانی به ئامانجكراو به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له‌پارێزگای كویتای پاكستان له‌زیادبوندایه‌و زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كانی توندوتیژی په‌یوه‌سته به گروپێكی یاخیبووی جودایخوازو ناكۆكیی تایهفهگهریو به‌رزبونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی تاوان.
خه‌ندان-
