ئافره‌تێكى سعودى به چه‌قۆ هاوسه‌ره‌كه‌ى خۆى كوشت
عه‌قید عاتى كوڕى عه‌تییه قوره‌یشى، گوته‌بێژى پۆلیسی ناوچه‌ى مه‌كه‌ى پیرۆز، ڕاى گه‌یاند :" لایه‌نه ئه‌منییه‌كانى پۆلیسی پارێزگاى تائیف، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه، هه‌واڵى كوژرانى پیاوێك پێ گه‌یشت كه به چه‌قۆ كوژرابوو".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، كه پۆلیس و شاره‌زایانى تاوان، ڕۆشتنه سه‌ر شوێنى تاوانه‌كه و بۆیان ده‌ركه‌وت، پیاوێكى ته‌مه‌ن 38 ساڵ به چه‌قۆ كوژراوه و ئاسه‌وارى چه‌ند چه‌قۆیه‌ك به جه‌سته‌یه‌وه بووه".
دواتر هاوسه‌رى كوژراوه‌كه كه ته‌مه‌نى 26 ساڵ بووه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه به تۆمه‌تى كوشتن ده‌ستگیر ده‌كرێت و پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌ست پێكردووه.
باسنيوز
