ئه‌ردۆگان ده‌یه‌وێ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌رمه‌نستان ئاسایی بكاته‌وه
حكوومه‌تی توركیا به‌رنامه‌ی دانابوو تا له‌گه‌ڵ ئه‌رمه‌نستانیشدا په‌یوه‌ندییه‌كانی ئاسایی بكاته‌وه، به‌ڵام هه‌وڵی كوده‌تا له 15ی ته‌مووز ئه‌و پلانه‌ی توركیای دواخست.
بڕیاره ئه‌م هه‌فته‌یه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌ردانی مۆسكۆ بكات و له‌وێ چاوی به ڤلادمیر پۆتین سه‌رۆكی روسیا بكه‌وێت، چاوی میدیاش له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه ئاخۆ هه‌مان هه‌نگاویش بۆ ئه‌رمه‌نستان ده‌نێت.
وه‌زیری ناوه‌خۆی ئه‌مه‌نستان له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ سی ئێن ئێن، په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌نكه‌را و ئێریڤان به گرنگ ده‌زانێت، ده‌ڵێ هیچ پێویست ناكات كه‌سێك ناوبژیوانیمان بكات، به‌ڵكو ده‌توانین راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ په‌كتریدا په‌یوه‌ندی ببه‌ستین.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌وتووه‌ته ده‌ست چه‌ند میدیایه‌كی توركیا، به تایبه‌ت رۆژنامه‌ی (حوریه‌ت)ـی توركی، ئه‌ردۆگان له چه‌ند رۆژی داهاتوودا به فه‌رمی سه‌ردانی ئه‌رمه‌نستان ده‌كات و ده‌یه‌وێت لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبداته‌وه، بۆ ئه‌مه‌شیان وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیای ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه هه‌موو رێكارییه‌ك بۆ ئه‌و سه‌ردانه ئاماده بكه‌ن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی (حوریه‌ت) ئه‌ردۆگان ده‌یه‌وێت له دوای هه‌وڵی كوده‌تایه‌كه‌ی 15ی ته‌مووز دوژمنه‌كانی كه‌م بكاته‌وه و دۆسته‌كانی زیاد بكات، بۆیه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌رمه‌نستاندا په‌یوه‌ندییه‌كانی ئاسایی بكاته‌وه بۆ هه‌ردوو وڵات گرنگییه‌كی زۆری ده‌بێت به تایبه‌ت له رووی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه.
باسنيوز
