ئێران دەیەوێ موجاهیدی خەلق لە عێراق وەدەر بنێ
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی تەسنیم، حەسەن داناییفەڕ، باڵیۆزی ئێران لە بەغدا ماوەی ٤٥ ڕۆژی بۆ ئەندامانی ئەو ڕێکخراوە لە کەمپی لێبرتە لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا داناوە تا خاکی عێراق جێ بهێڵن.
داناییفەڕ گوتوویەتی کە "سەدا٦٥ی ئەندامانی موجاهدین لە عێراق چوونەتە دەرەوە و ئەگەر فشاری ئەمریکا و هاوپەیمانانی نەبوایە، حکومەتی عێراق سەرجەم ئەندامانی ئەو ڕێکخراوەی دەردەکرد".
شایانی باسە، بە پێی ڕێککەوتنێکی نێوان حکوومەتی بەغدا و بەرپرسانی موجاهدینی خەڵقی ئێران لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١١، بڕیار درا موجاهدین ئەندامانی خۆی لە کەمپی ئەشرەف بگوازێتەوە بۆ کەمپی لیبرتێ لە نزیک بەغدا و دواتر کار بۆ نیشتەجێبوونیان لە وڵاتێکی دیکە بکرێت.
KDP
