كۆشكی سپی گۆڕانكاریی له‌سیاسه‌تی به‌كارهێنانی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان ده‌كات
ئاشكراكردنی ناوه‌رۆكی ئه‌و سیاسه‌ته دوای ئه‌وه دێت دادگایه‌كی فیدراڵی ئه‌مریكی ماوه‌ی شه‌ش مانگی ده‌ستنیشانكرد بۆ ئیداره‌ی باراك ئۆباما، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، كه به‌ڵگه‌نامه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته بۆ ڕای گشتی بڵاوبكاته‌وه و بڕیاره‌كه‌ش له‌سه‌ر سكاڵایه‌كی یه‌كێتی ئازادییه مه‌ده‌نییه‌كانی ئه‌مریكا هات كه ئاماژه‌یانكردبوو به‌پێی یاسای ئازادیی زانیاری ئه‌مریكا، ده‌بێت هاوڵاتیانی ئه‌مریكا له ناوه‌رۆكی ئه‌و سیاسه‌ته كه پێشتر به‌شاراوه‌یی هێڵرابۆوه.
سایتی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌زاری یه‌كێتی ئازادییه مه‌ده‌نییه‌كانی ئه‌مریكا (ACLU ) وه بڵاویكردۆته‌وه دوێنێ شه‌ممه كۆشكی سپی كۆپییه‌كی 18 لاپه‌ڕه‌یی سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی به‌كارهێنانی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان له‌لایه‌ن بارك ئۆباما و تیمی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكاوه بڵاوكردۆته‌وه، ڕونیشیكردۆته‌وه كۆپییه‌كه گۆڕانكاری تێداكراوه به‌شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا بگونجێت.
یه‌كێتی ئازادییه مه‌ده‌نییه‌كانی ئه‌مریكا ئاشكرایكردووه بڵاوكردنه‌وه‌ی "ڕێنمایی سیاسه‌تی سه‌رۆكایه‌تی" سه‌باره‌ت به كێشه‌ی هێرشی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان، كه زۆرجار ئامانجه‌كه‌یان ناپێكن و هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی تێدا ده‌كوژرێن و بریندارده‌بن، زامنه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی قوربانیانی مه‌ده‌نی به‌هۆی هێرشی ئه‌و جۆره فڕۆكانه‌وه.
كریس ودز، به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆژه‌ی (ئێروارز- Airwars) كه پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شی قازانج نه‌ویستی شه‌فافه به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و ئه‌رشیفكردنی هێرشه ئاسمانییه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌دژی داعش و قوربانیانی مه‌ده‌نی له‌ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه له عیراق و سوریا، رۆژی 27ی نیسان له‌ڕێگای ئیمه‌یڵه‌وه به خه‌ندانی ڕاگه‌یاند "تائێستا هاوپه‌یمانان (11,845) هێرشیان ئه‌نجامداوه كه (8,030) هێرشیان له عیراق بووه و (3,815) هێرشیان له سوریا بووه و (41,697) بۆمب و مووشه‌ك هه‌ڵدراون لانیكه‌م (1100) هاوڵاتی مه‌ده‌نی كوژراون."
وتیشی "به‌پێی خه‌مڵاندنه‌كانی خودی خۆمان زیاتر له (1100) هاوڵاتی تائێستا به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه كوژراون، به‌ڵام هاوپه‌یمانان ته‌نها ئیعتراف ده‌كه‌ن له‌سه‌ر كوژرانی (41) كه‌س و له كۆی (13) ده‌وڵه‌تی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌دژی داعش، ته‌نها ئه‌مریكا ئیعتراف ده‌كات هێرشه ئاسمانییه‌كان قوربانی مه‌ده‌نی لێكه‌وتووه‌ته‌وه".
ڕێنماییه‌كان داوا له سوپای ئه‌مریكا ده‌كات به ته‌نها له حاڵه‌تێكدا كه "نزیكن له دڵنیایی" ئه‌و هێرشانه به‌كاربهێنن كه ئامانجێكی تیرۆریستی له مه‌ودای چه‌كی فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كاندایه و له‌كاتی ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌دا هیچ كه‌سێكی مه‌ده‌نی ناكوژرێت یان بریندارنابێت.
ڕێنماییه‌كان ده‌سه‌ڵاتی به‌خشیوه به ستافی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كۆشكی سپی، كه‌به‌ده‌رن له پێداچونه‌وه و چاودێریكردنی كۆنگرێسی ئه‌مریكا، دوابڕیاربده‌ن له كوشتن یان ده‌ستگیركردنی تیرۆریستانی ده‌ستنیشانكراو.
جه‌میل جافه‌ر، جێگری یه‌كێتی ئازادییه مه‌ده‌نییه‌كانی ئه‌مریكا پێشوازی له بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕێنماییه‌كان كرد و ڕایگه‌یاند "دۆكیومێنته‌كان وورده‌كاری نوێی تێدایه سه‌باره‌ت به ستانداردی سیاسه‌ت و بۆچوونی سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی به ئامانجكردنی كه‌سه‌كان بۆ به‌كارهێنانی هێزی كوشنده یان ده‌ستگیركردن. بڵاوكردنه‌وه‌ی دۆكیومێنته‌كان زانیاری زیاتر ده‌خاته‌ڕوو بۆ مشتومڕی یاسایی بوون و تێگه‌یشتن له‌باره‌ی سیاسه‌تی دژه-تیرۆریزمی حكومه‌تی ئه‌مریكاوه."
خه‌ندان
