فڕۆكەكەی جەزائیر بەسەلامەتی نیشتەوە
ئێوارەی رۆژی شەممە 6-8-2016، فڕۆكەیەكی نەفەرهەڵگر لە جۆری AH1020، بە دەیان سەرنشینەوە لە شاری جەزائیری پایتەختی جەزائیرەوە بەرەو شاری مارسیلۆی فەرەنسا بەڕێكەوت، بەڵام لە ئاسمان گرفتی تەكنیكی بۆ دروستبوو.
بەپێی ئاژانسەكانی هەواڵ، دوای ماوەیەك لە هەڵفڕۆین فڕۆكەكە ئاماژەی بۆ فڕۆكەخانەی جەزائیر ناردبوو كە رووبەڕووی گرفتی تەكنیكی بووەتەوە، بەڵام ماوەیەك لە ئاسمان ونبوو و پەیوەندی بە رادار و فڕۆكەخانەوە پچڕا، دوای ماوەیەكیش فڕۆكەكە لە فڕۆكەخانەی جەزائیر بەسەلامەتی نیشتەوە.
rudaw
