هه‌زاران ئینجیل به‌فڕۆكه له ناوچه‌كانی ژێرده‌ستی داعش فڕی ده‌درێت
به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌نیسه‌ی لیڤیست وۆرد "وشه‌ی ژیان" له‌ناوچه‌ی ئۆبسالا له باكوری سوید، كریستیان ئهكیرهیلم، له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی وتی، كهنیسهكهمان فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان به‌كار دێنێت، تاكو لهبهرزییهكی زۆره‌وه هه‌زاران ئینجیلی ئه‌لكترۆنی زۆر بچوك بۆ ناوچه‌كانی ژێرده‌ستی داعش له عێراق فڕی بداته خواره‌وه.
ئهكیرهیلم وتیشی، ئه‌و ئینجیلانه زۆر بچووكن به‌ئه‌ندازه‌ی حه‌پێكی چاره‌سه‌ر ده‌بێت، سكرینێكی نیشاندانی هه‌یه و پێویستی به كاره‌با نببه و له‌خۆوه كار ده‌كات، ئاماژه‌ی به‌وه دا، ئامانجی ئێمه له‌و كاره گیانی ئومێد بڵاو بكه‌ینه‌وه، ئینجیله بچوكه‌كه‌ش بۆ خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه داخراوانه‌ی عێراق له‌ژێر ده‌ستی داعش دان، له مافی مرۆڤ بێبه‌ش كراون.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و كه‌نیسه‌یه روونیكرده‌وه كه ئه‌و ئه‌ركه له‌لایه‌ن راێكخراوێكی دیكه له‌و ناوچه‌یه ئه‌نجام ده‌ده‌رێت به‌ڵام ناوی نه‌هێنا.
ZNA
