ئەمریکا 400 سەربازی دیکە بۆ شەڕی داعش دەنێرێت
میدیا ئەمریکییەکان بڵاویان کردووەتەوە، کە ئەو 400 سەربازە، لەم هاوینە لە سەربازگەی کامپڵ لە ویلایەتی کنتاکییەوە دەنێردرێنە عێراق.
دوای رزگار کردنەوەی بنکەی سەربازیی گەیارە لە باشووری مووسڵ، بڕیارە بکرێتە بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکی و لەوێوە ئامادەکاریی بۆ ئۆپەراسیۆنی رزگار کردنەوەی مووسڵ.
مانگی حوزەیرانی رابردوو وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند، کە بە نیازە 560 سەرباز رەوانەی عێراق بکات، وەک ئامادەکارییەک بۆ ئۆپەراسیۆنی رزگار کردنەوەی مووسڵ.
ئێستا 1300 سەرباز و راوێژکاری ئەمریکی لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە کوردستانی باشوور و عێراقن و مەشقی سەربازی بە هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان دەکەن.
باسنيوز
