ئێران.. بەهۆی تەقینەوەی بۆڕیی غازەوە چوار کەس بوونە قوربانی

 ئێران.. بەهۆی تەقینەوەی بۆڕیی غازەوە چوار کەس بوونە قوربانی
بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییە ناوخۆییەکانی ئێران، ئەممڕۆ شەممە هێڵی بۆڕیی گازی بەندەری گناوە بۆ ئاغەجەری لە پەریزگای بووشەهر لە باشووری ئێران تەقییەوە.

سەرچاوەکانی ئێران باسیان لەوەش کردووە کە ئەو ڕووداوە ڕۆژی پێنجشەممەش ڕووی داوە، بەڵام نەتوانراوە کۆنترۆڵ بکرێت و دیسان بەرەبەیانی ئەمڕۆ دیسان سەریهەڵداوەتەوە.

لە ڕووداوەدا کەسێکی گیانی لەدەست داوە و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.

بەهۆی زۆربوونی هێڵی بۆڕییەکان و بوونی بۆڕیی ڕاگواستنی نەوت لەو ناوچەیە و هێڵی گەناوە بۆ ئاغەجەری، مەترسیی تەقینەوەی زیاتری بۆڕییەکان و پەرەسەندنی تەقینەوەکە هەیە.

بەرپرسانی ئەو شارە داوایان لە خەڵک کردووە شوێنەکە بەجێ بهێڵن.

لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا ئەوە سێیەمین تەقینەوەیە کە لە پترۆشیمی و هێڵی بۆڕیی ڕاگواستنی نەوت لە ئێران ڕوو دەدات.








باسنيوز
Top