”ئێران جوندول ئیسلامەکانی هەورامانی وەک کارتێکی فشار بەکار هێناوە“
ئەمڕۆ شەممە 6\8\2016، مەریوان نەقشبەندی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی وەزارەتی ئەوقاف، رایگەیاند: “سەرجەم ئەو ئەندامانەی جوندول ئیسلام کە لە ناوچەی هەورامان بوون لە ساڵی 2003 و دوای بۆردومانکردنیان لەلایەن فڕۆکەی هاوپەیمانانەوە، چوونەوە بەرەو ئێران، لەوێ لەلایەن ئێرانەوە هەندێک جار وەک کارتی فشار بەکاریان هێناون”.
جەختیشی لەوە کردەوە کە دوای بڵاو بوونەوەی زانیاری کە کوردی ڕۆژهەڵات چوونەتە ناو داعش، چەند حاڵەتێکیان نیشاندن درا، کوردێکی ڕۆژهەڵاتیش پێشمەرگەیەکی شەهید کرد. گوتیشی: “بەرپرسێکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کونسوڵخانەی ئێرانەوە لەشاری هەولێر پەیوەندی پێوەکردووین، پێی گوتوین کە ئیجرائاتی توند لەو بارەوە دەگیرێتەبەر، بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەندییان لەگەڵ داعش هەیە". ڕوونیشی کردەوە کە هەمان بەرپرس پێی گوتوون، جوندول ئیسلامەکانی پێشووی هەورامان لە ڕێگای عێراقەوە چوونەتە ناو داعش.
باسنیوز
