جه‌نه‌راڵێکی سعودیه: سی ئای ئه‌ی ئێران دابه‌ش ده‌کات بۆ 6 وڵات
عه‌شقی له پێگه‌ی خۆی له ئینته‌رنێت نوسیویه‌تی: ” ئێران دابه‌ش ده‌بێت بۆ 6 وڵات که ئه‌مانه‌ن (ئازه‌ربایجان، تورکمانستان، کوردستان، عه‌ربستان، بلوچستان و فارس).
به‌م پێیه بێت له نێو وڵاتانی عه‌ره‌بی وڵاتێکی گه‌وره دروست ده‌بێت( کوردستانی گه‌وره) که کورده‌کانی سوریا، تورکیا، ئێران به کورده‌کانی عێراق ده‌به‌ستێته‌وه.
پایزی رابردوو عه‌شقی به وۆل ستریت جۆرناڵی گوتبوو: ” سعودیه و ئیسرائیل ماوه‌یه‌که ستراتیژیه‌تێکی گرنگیان داڕشتووه، به به‌شداری راسته‌وخۆی ئه‌مریکا که هه‌ژموونی ئێران له ناوچه‌که که‌م ده‌که‌نه‌وه و ئێران به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌به‌ن.”
عه‌شقی ده‌رباره‌ی هه‌نگاوه‌کانی ئه‌م ستراتیژیه گوتی: ” سڕینه‌وه‌ی ئێران یه‌که‌م قۆناغه و دوای ئه‌ویش سوریا و عێراق.”
ئه‌گه‌ر ئه‌مه دروست ببێت پلانه‌کانی ئه‌مریکا زۆر چالاک ده‌بێت له ناوچه‌که‌دا.
هایدن به‌رپرسی پێشووی سی ئای ئه‌ی له پێشنیارێکی 5 ساڵ پێش ئێستا گوتبووی: ” گۆڕانکاری ریشه‌یی دروست ده‌بێت له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا. ”
وه هه‌روه‌ها هایدن گوتوویه‌تی: ” ئه‌و گۆڕانکاریانه ئه‌و وڵاتانه ده‌گرێته‌وه که له دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م پابه‌ند نه‌بوون به یاسا نێوده‌وله‌تیه‌کان. “
له به‌رامبه‌ردا ئه‌فسه‌ریکی بالای ئێرانی گوتی ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ له سوریا و عێراق نه‌جه‌نگین، ناچار ده‌بین له کرمانشا و هه‌مه‌دان تا کۆڵانه‌کانی تاران رێگری له نه‌یاره‌کانمان بکه‌ین.”
