فڕۆکە جەنگییە دانیمارکییەکان بۆ یەکەمجار لە سووریا، بارەگاکانی رێکخراوی توندڕەوی داعشیان بۆردومان کرد.

فڕۆکە جەنگییە دانیمارکییەکان بۆ یەکەمجار لە سووریا، بارەگاکانی رێکخراوی توندڕەوی داعشیان بۆردومان کرد.
سوپای دانیمارکی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، کە رۆژی هەینی 5ـی ئابی 2016، چوار فڕۆکەی جەنگیی F16ـی وڵاتەکەی، چەند بارەگایەکی شاری رەققەی پایتەختی داعشیان بۆردومان کردووە.



پێشتر لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش، فڕۆکە جەنگییە دانیمارکییەکان بارەگاکانی داعشیان تەنیا لە کوردستانی باشوور و عێراق بۆردومان دەکرد.



هەروەک سوپای دانیمارک رایگەیاندووە، کە بۆردومانەکانیان بارەگاکانی سەرکردایەتیی و کۆگاکانی چەک و تەقەمەنیی داعشیان لە شاری رەققە بۆردومان کردووە.



دوای هێرشی داعش بۆ سەر کوردستانی باشوور لە مانگی ئابی 2014، وڵاتانی ئەوروپا و رۆژئاوا بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا، هاوپەیمانییەکیان پێکهێنا، کە ئەرکیان مەشقکردنە بە هیزە زەمینییەکانی دژی داعش و بۆردومان کردنی بنکە و بارەگاکانی ئەو رێکخراوەیە لە رێگەی فڕۆکە جەنگییەکانیانەوە.



لە چوارچێوەی شەڕی دژی داعش، راوێژکارانی سەربازیی دانیمارک لە فێرگەکانی پێشمەرگە لە شاری هەولێر، مەشق و راهێنان بە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دەکەن.









باسنيوز
Top