ئۆباما: لە ئەوروپاش رووبەڕووی داعش دەبینەوە
رۆژی هەینی 5ـی ئابی 2016، باراک ئۆباما، سەرۆکی ئەمریکا لە میانەی چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا لە وەزارەتی بەرگریی وڵاتەکەی، رایگەیاند، داعش ئێستاش کاری تیرۆریستیی و تیرۆریستان بۆ دەرەوەی عێراق دەنێرێت و سوود لە ئەزموونی مرێکخراوی توندڕەوی قاعیدە وەردەگرێت.
باراک ئۆباما ئاماژەی بەوە کرد، کە فڕۆکە جەنگییەکانی وڵاتەکەی تاوەکو ئێستا 14 هەزار جار بۆردومانی بنکەکانی داعشیان کردووە و "دەزگا ئەمنیی و هەواڵگرییەکانمان 24 سەعات کار دەکەن" بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمریکا و لە ئەوروپاش.
سەرۆکی ئەمریکا، کە وڵاتەکەی سەرۆکایەتیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش دەکا، بەڵێنی دا، کە ولاتەکەی لە شەڕی دژی داعش بەردەوام دەبێت و "سەرکردەکانیان دەکەینە ئامانج".
باسنيوز
