سه‌رۆكى داعش له میسڕ و هاوكاره‌كانى كوژران
عه‌مید محه‌مه‌د سه‌میر، گوته‌بێژى سه‌ربازى سوپای میسڕ، ڕاى گه‌یاند :" هێزه‌كانى دژه تیرۆر به‌هاوكارى هێزى ئاسمانى توانییان له پرۆسه‌یه‌كی جۆریدا بنكه و حه‌شارگه‌كانى رێكخراوى توندڕه‌وى "ئه‌نسار به‌یت موقه‌ده‌س" له ناوچه‌كانى باشوور و باشوورى خۆرئاواى شارى عه‌ریش، بكه‌نه ئامانج".
له‌و هێرشه‌دا توانراوه سه‌رۆكى رێكخراوه‌كه و ژماره‌یه‌ك له هاوكاره‌كانى بكوژرێن له‌گه‌ڵ ته‌قاندنه‌وه‌ى حه‌شاره‌گه و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كى زۆر.
گوته‌بێژه‌كه ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه ئه‌و پرۆسه‌یه، "تۆڵه‌ى شه‌هیده‌كانه". جه‌ختیشی كرده‌وه، كه به‌دواى سه‌رجه‌م ئه‌ندامه توندڕه‌وه‌كانى دیكه‌ى ئه‌و رێكخراوه ده‌كه‌ون له هه‌ر كوێی میسڕدا خۆیان حه‌شار دابێت.
گروپى "ئه‌نسار به‌یت موقه‌ده‌س" بزووتنه‌وه‌یه‌كی توندڕه‌وى ته‌كفیرییه و ناوى خۆى له ویلایه‌تى سینا له دواى به‌ڵێندان به داعش له هاوینى 2014 ، گۆڕى.
باسنيوز
