توركیا 75 هه‌زار پاسپۆرت هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه
ئه‌فكان ئالا، وه‌زیری ناوخۆى توركیا، ڕای گه‌یاند :" له‌دواى كوده‌تاكه‌وه تائێستا نزیكه‌ى 26 هه‌زار كه‌س ده‌ستگیركراون ".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه 74 هه‌زار و 562 پاسپۆرتى ئه‌و كه‌سانه‌ى گومانیان لێ ده‌كرێت له كوده‌تاكه‌ى شه‌وى 15 له‌سه‌ر 16ى ته‌مووز تێوه‌گلابن، هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه.
لاى خۆیه‌وه، ئاژانسى ئه‌نادۆلۆى توركى، بڵاوى كرده‌وه، كه له‌چوارچێوه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كان سه‌باره‌ت به كوده‌تا سه‌رنه‌كه‌وتووه‌كه، 13 هه‌زار و 419 كه‌س تائێستاش ده‌ستبه‌سه‌رن و چاوه‌ڕێی دادگایی كردنیان ده‌كه‌ن.
شه‌وى 15 له‌سه‌ر 16ى ته‌مووزى ڕابردوو، كوده‌تایه‌كى سه‌ربازى له توركیا ئه‌نجام درا به مه‌به‌ستى ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى ئه‌و وڵاته، به‌ڵام كوده‌تاكه سه‌رى نه‌گرت.
باسنيوز
