دادگای توركیا فەرمانی دەستگیركردنی بۆ فەتحوڵا گولەن دەركرد

دادگای توركیا فەرمانی دەستگیركردنی بۆ فەتحوڵا گولەن دەركرد
ئەنكەرە بەفەرمی داوای لە ئەمریكا كرد كە فەتحوڵا گولەن كە تۆمەتبارە بە رێكخەری كودەتا شكستخواردووەكەی تەمووزی رابردوو ، رادەستی توركیای بكاتەوە بۆ ئەوەی لەبەردەم دادگای توركیا بۆ لیكۆڵینەوە ئامادەبێت، ئەم داوا فەرمیەی توركیا لەئەمریكا دوای ئەوە دێت كە ئەمرۆ پێنجشەمە كە دادگای توركیا بە فەرمانی دەستگیركردنی بۆ فەتحوڵا گولەن دەركرد، لەمبارەوە هەر ئەمرۆ ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ بڵاوی كردۆتەوە كە دادگای باڵای توركیا بە تۆمەتی داڕشتنی كودەتاكەی 15ی تەمموزی رابردوو فەرمانی دەستگیركردنی بۆ فەتحوڵا گولە دەركردووە و حكومەتی توركیاش بە فەرمی داوای لە ئەمریكا كردووە كە ئەو كەسە رادەستی توركیا بكاتەوە بۆ ئەوەی لەبەردەم دادگا ئامادەبێت. بەڵام حكومەتی ئەمریكا هەتا ئێستاش داوای بەڵگەی سەلمێنەر بۆ تیوەگلانی گولەن لەو كودەتایە دەكات و ، پێدەچێت رەتكردنەوەی دوایەكەی ئەنكەرا لەلایەن واشنتۆنەوە ببێتە سەرەتای دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزیەكی جدی لە پەیوەندییەكانی نێوان ئەنكەرا و واشنتۆندا دروست ببێت.
شایەنی باسە لە ساڵی 2002 تا 2013 دامەزراوەی خزمەتی فەتحوڵا گولەن لەگەڵ پارتی داد و گەشەپیدان هاوپەیمان بوون، بەڵام دوای ئەوەی لە 2013 پەیوەندی نێوانیان تیكچوو ، حكومەتی توركیا ئەم دامەزراوەیەی وەك ریكخراوێكی دژ بە دامەزراوەكانی دەوڵەت لەقەڵەمداوە و هەر دوا بەدوای كودەتاكەی شەوی 15 ی تەمووزی رابردووش راستەوخۆ رەجەب تەیب ئەرۆدۆگان فەتحوڵا گولەن و دامەزراوەی خزمەتی بە ریكخەر و دەستی پشت كودەتاكە لە قەڵەمداو هەتا ئێستاش 26000 كەسی لە سوپا دەستگیر كردووە و نزیكەی 70 هەزار كارمەندی مەدەنیشی لەكارەكانی دوور خستۆتەوە.
Top