لە لەندەن گەنجێك بە چەقۆ ژنێكی كوشت و 5ی كەسی دیكەی برینداركرد

لە لەندەن گەنجێك بە چەقۆ ژنێكی كوشت و 5ی كەسی دیكەی برینداركرد
لە ناوەڕاستی لەندەن گەنجێك بە چەقۆ هێرشیكردە سەر ژمارەیەك هاووڵاتی و لە ئەنجامدا ژنێك كوژرا و پێنجی كەسی دیكەش برینداربوون، پۆلیسیش دەڵێت، كێشەی دەروونی هۆكاری هێرشەكەیە.

درەنگانێكی شەوی چوارشەممە 3-8-2016 لە گۆڕەپانی رۆسێڵ لە ناوەڕاستی لەندەن كەسێك هێرشیكردە سەر ژمارەیەك هاووڵاتیی و، بەو هۆیەوە ژنێكی تەمەن 60 ساڵ كوژرا و پێنج كەسی دیكەش برینداربوون (دوو ژن و سێ‌ پیاو).

چەند خولەكێك دوای هێرشەكە پۆلیسی لەندەن گەنجێكی تەمەن 19 ساڵی دەستگیركرد، كە تاوەكو ئێستاش ناسنامەكەی ئاشكرانەكراوە.

بەپێی سەرچاوەیەك لە پۆلیس "كێشەی دەروونی" پێدەچێت هۆكاری سەرەكی هێرشەكە بێت.




رووداو
Top