له 6 مانگدا 1049 كرێكار له توركیا گیانیان له‌ده‌ست داوه
به‌گوێره‌ی ئه‌و راپۆرته‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه، توركیا یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه ساڵانه رێژه‌یه‌كی زۆری كرێكار گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن، هۆكاره‌كه‌یشی نه‌بوونی ئاساییشی ته‌ندروستی و پاراستنی گیانی كرێكارانه.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه كه له شەش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا 1049 كرێكار گیانیان له‌ده‌ست داوه، كه له نێویاندا 15 ئافره‌تیش هەن. هه‌روه‌ها ته‌نیا له مانگی ته‌مووزدا 133 كرێكار گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه، ئه‌و رێژه‌یه ته‌نیا ئه‌و كرێكارانه ناگرێته‌وه كه له‌سه‌ر بینا یان شوێنێكی دیكه كار ده‌كه‌ن، به‌ڵكو ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه له كه‌رتی تایبه‌ت و گشتیدا كار ده‌كه‌ن و به هه‌ر هۆكارێك بێت گیانیان له‌ده‌ست داوه.
واته ئه‌و رێژه‌یه هه‌موو ئه‌و فه‌رمانبه‌ر و كرێكارانه ده‌گرێته‌وه كه له 6 مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا به هه‌ر هۆكارێك بێت گیانیان له‌ده‌ست داوه. به‌ڵام توركیا یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی به‌رده‌وام ره‌خنه‌ی لێ ده‌گیرێت به‌وه‌ی پاراستنی گیانی كرێكار به لای توركیاوه گرنگ نه‌بووه، بۆیه ساڵانه رێژه‌یه‌كی زۆری كرێكار گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن.
باسنيوز
