un لە سزای لەداردان نیگەرانە

 un لە سزای لەداردان نیگەرانە
سەرچاوەیەک لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانیی ڕێکخراوەکەی دەربڕی سەبارەت بە خێرا جێبەجێکردنی یاسای لەسێدارەدان لە عێراق.

سەرۆکی بەشی مافەکانی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی ئێستای عێراق و، ئەو سیستەمە لاوازەی دادوەری لەو وڵاتە، یوئێن نیگەرانە لە خێرا جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان لە عێراق؛ ڕەنگە هاووڵاتییەک بە ناهەق تۆمەتبار بکرێ و،پەلەپەلیش لەسێدارە بدرێ."

سەرچاوەکەی سەرکۆمیساریای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان هەروەها نیگەرانیی خۆی سەبارەت بە پێکهێنانی ئەو لیژنە حکوومییە دەربڕی کە سەرۆکوەزیرانی عێراق پێکی هێناوە بۆ لێکۆڵینەوە لە بەربەستەکانی بەردەم دواکەوتنی سزاکانی لەسێدارەدان لە عێراق.









KDP
Top