خامنەیی: ناکۆکییەکانی نێوان ئێران و ئەمەریکا بە وتووێژ چارەسەر نابن
عه‌لی خامنه‌یی گوتیشی "ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی ڤییه‌ن "بێ ئاكامبوونی وتووێژ له‌گه‌ڵ ئەمەریكا، پابه‌ندنه‌بوونی ئه‌وان و بێ متمانه‌یی به واده و به‌ڵێنییه‌كانی ئەمەریكای بۆ جارێكی دیكه‌ش دەرخستەوە."
هه‌ر له‌م پەیوه‌ندییه‌دا سەعاتێک پێش به قسه‌كانی خامنه‌یی و ڕاگەیاندنی بێ ئاكامبوونی دانوستانی ئه‌تۆمی، سه‌ركۆماری ئێران گوتبووی گه‌مارۆكان بۆ ئێمه شانازی و حورمەت نه‌بوو، به‌ڵام یه‌كه‌م شتێك كه بەرهەمی رێککەوتنی ئەتومی بوو، حورمەت و شانازی بوو."
حه‌سه‌ن ڕۆحانی پێشتریش چه‌ند جار پێداگریی كردبۆوه كه ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی سێبه‌ری شوومی شه‌ڕی له‌سه‌ر ئێران دوور خسته‌وه و سه‌ركه‌وتنی سیاسی و پاشان ئابووریی به دیاری بۆ ئێران هێنا.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هێندێك له كاربه‌ده‌ستانی حکوومەتی ئێران له‌و باوه‌ڕه دا‌ن كه هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی گه‌مارۆكانی سه‌ر ئێران ته‌نیا له‌سه‌ر كاغه‌ز بووه و به‌كرده‌وه هیچی دیار نییە.
ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی دووشه‌مه لە قسەکانیدا وێڕای ئاماژه به ئه‌زموونی ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی ڤییه‌ن، وتووێژ له‌گه‌ڵ ئەمەریكای له‌باره‌ی كێشه‌کانی ناوچه به کارێکی مه‌ترسیدار زانی و گوتی گیروگرفته‌كانی ناوچه‌یی ئێران و ئەمەریكا له ڕێگه‌ی وتووێژ چاره‌سه‌ر نابن.
باسنيوز
