سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمەریکا سەردانی تورکیای کرد

 سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمەریکا سەردانی تورکیای کرد
سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمەریکا، کە یەکێک لە باڵاترین پۆستە سەربازییەکانی ئەمەریکایە، پاش کوودەتا ناسەرکەوتووەتەکی تورکیا سەردانی ئەو وڵاتەی کرد و لەگەڵ بیناڵی یەڵدرم، کۆبووەوە.

بەپێی هەواڵەی ئاژاسنەکانی تورکیا، لەو دیدارەدا ژینەراڵ جۆزف دانفوورد وێڕای ئیدانەکردنی کوودتاکەی تورکیا، جەختی لەسەر هاوپەیمانیی نێوان دوو وڵات کردووەتەوە، لە بەرانبەردا سەرۆ وەزیری تورکیاش ڕایگەیاندووە "ئەمەریکا دۆست و هاوپەیمانی تورکیایە."

ئەم سەردانەی ژینەراڵ جۆزف دانفوورد بۆ تورکیا و دیدار لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە، لەوەوە سەرچاوە دەگرێت کە پاش ڕوودانی کوودەتاکە هەندێ ساردی لە نێوان واشنتۆن و ئەنقەرە ساز بوو>

حکوومەتی تورکیا و لەسەروووی هەموویانەوە لە یەکەم لێدوانەکانی پاش کوودەتاکە، لە حاڵێکدا کە شەپۆلێکی بەربڵاو لە دەرکردن و دوورخستنەوەیان لەناو دامودەزگا حکوومەتی وس سەربازییەکان دەست پێکرد، فەتحوڵڵا گیولەن سەرکردەی ئایینیی تورکی نیشەجێی ئەمەریکایان بە داڕێژەری سەرەکیی ئەو کوودەتایە ناودێر کرد و داوایان لە ئەمەریکا کرد کە گیلەن ڕادەستی تورکیا بکاتەوە.








باسنيوز
Top