دوای کودەتا جووڵەی بازرگانیی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان ئاسایی بووەتەوە

 دوای کودەتا جووڵەی بازرگانیی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان ئاسایی بووەتەوە
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات کە دوای خراپیی ڕەوشی تورکیا، ئێستا دەست بە جووڵەی بارزگانی لە نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا کراوەتەوە.

عەلی عەلی هالۆ، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی دیموکراتیی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان، رایگەیاند: پەیوەندی بازرگانی لەم سەردەمە چوەتە قۆناغی گرنگ و پێشکەوتوو راست نیە بەبێ پەیوەندی توندو تۆڵی گەورەی بازرگانی بەرەو پێشەوە بڕوات، بەحوکمی ئەوەی تورکیا دراوسێی ئێمەیە و لینکی بەیەکگەیشتنی ئێمەو ئەوروپایە بەردەوام بێت و لەسەر بنەمای بەرژەوەندی گشتی هەردوولا بێت، گوتی: "دەبێت بتوانین لەم پەیوەندیە بازرگانیە ژێرخانی ئابووری پیشەسازی لەهەمو ڕووێکەوە بتوانین ببینە ناوچەیەکی پیشەسازی و کەلوپەل هاوردە و ناردە بکەین، ئەم پەیوەندیە بازرگانیانەی زۆر گرنگن دەبێت، رێگایان پێبدرێت چونکە کوردستان پێویستی بە ژێرخانی ئابووری بەهێز هەیە".

گوتیشی: "پێش ئەنجامی دانی کودەتا لە تورکیا گومرگی ئیبراهیم خەلیل بەهۆی شەڕی تورکیا و پەکەکە راگیرا دوای کودەتا ئەگەر بکەوێتە سەر رێگا راستەکەی کە چارەسەری کێشەی کورد و بەردەوامی لەسەر چارەسەری کیشەی ئاشتی ئەوە رەوشەکە باشتر دەبێت و دوای کودەتا دۆخی تورکیا باشتر بووە و پەیوەندی بارزگانی باشتر بووە و جوڵەی بارزگانی زیادی کردووە".











باسنیوز
Top