لە سنە بەهۆی هەڵەی پزیشکی مێردمنداڵێک گیانی لەدەستدا
بەگوتەی ئەو سەرچاوانە، پەرسام عەزیزی تەمەن 10 ساڵان، لە نەخۆشخانەی بعسەتی شاری سنە بەهۆی لێدانی دەرزییە بە هەڵە گیانی لەدەستداوە.
لەبارەی گیانلەدەستدانی ئەو مێرمنداڵە، زانکۆی زانستی پزیشکی پارێزگای سنە راگەیێندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوە كردووە، لیژنەیەک لەبارەی هۆکاری گیانلەدەستدانی گوماناوی ئەو مێرمنداڵە پێکهاتووە، بەڵام بەپێی لێکۆڵینەوەکانیان، پێناچێت هۆکاری گیانلەدەستدانی ئەو کەسە پەیوەندی بە لێدانی دەرزییەوە هەبووێت.
لە ساڵانی رابردووشدا، چەندین هاونیشتمانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی هەڵەی پزیشکی گیانیان لەدەستداوە، یان کەمئەندام بوونە.
رووداو -
