پێدەچێت بۆ یەکەمجار ژێنک ببێتە پارێزگاری تۆکیۆ

پێدەچێت بۆ یەکەمجار ژێنک ببێتە پارێزگاری تۆکیۆ
دەنگدەرانی ژاپۆن ئەمڕۆ روویان لە دەنگدان كرد و دوای كشانەوەی دوو بەربژێری بەھێزی پیاو، پێدەچێت بۆ یەکەمجار لە مێژووی ژاپۆن ژنێک ببێتە پارێزگاری تۆكیۆ.

پاڵێوراوە ژنەکە ناوی یوریكۆ كۆیكێ یە و پێشتر یەكەمین وەزیری بەرگری ژن بوو لە ژاپۆن و پێدەچێت ببێتە یەكەمین پارێزگاری ژنی شاری تۆكیۆش.

كۆیكێ، تەمەنی 64 ساڵە و ئەندامی پارتەكەی سەرۆك وەزیرانی وڵات شینزۆ ئابێ یە كە پارتی لیبڕاڵ دیموكراتە.

ئێستا كێبڕكێی ھەڵبژاردن لە نێوان یوریكۆ كۆیكێ لە پارتی لیبڕاڵ و ھیرۆیا ماسودای بیرۆكرات و شانتارۆ تۆریگۆی رۆژنامەنووس بەردەوامە، بەڵام پێشبینی دەكرێت، یوریكۆ كۆیكێ وەزیری بەرگری پێشوو وەك یەكەمین ژن ئەو پۆستە وەربگرێت.
Top