جۆن کێربی: هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان ڕاستەوخۆ نادرێنە بەغدا
جۆن کێربی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند کە ئەو یارمەتییە داراییانە کە بەم دواییانە بۆ عێراق کۆکراوەتەوە، نادرێنە حکوومەتی بەغدا و دەڕوات بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان و دەزگا پێوەندیدارەکانی سەر بەو ڕێکخراوە و لەسەر بنەمای پێویستی دابەش دەکرێت.
کێربی وتیشی هاوکارییە داراییەکانی ئەمەریکا و وڵاتانی دیکەی کۆمەکبەخش بۆ عێراق لە ڕێی یوئێنەوە دابەش دەکرێت لەسەر بنەمای ئەوەی کێ پێویستی زیاتری پێیەتی و کاری نەتەوەیەکگرتووەکانیش دۆزینەوەی ئەو پێویستییانەیە و یوئێن و ڕێکخراوەکانیش بەوپەڕی تواناوە ئەو کارە ئەنجام دەدەن.
KDP
