ئه‌ردۆغان سكاڵاكانی ده‌كێشێته‌وه
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا، له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نقه‌ره له مه‌راسیمێكی تایبه‌ت به یادكردنه‌وه‌ی قوربانیانی هه‌وڵی كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌ی وڵاته‌كه‌ی، وتارێكی پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند: دۆسیه یاساییه‌كانی له دژی ئه‌و كه‌سانه ده‌كشێنێته‌وه، كه بێ-ڕێزییان پێكردووه و تۆمه‌تباركراون به "ناوزڕاندنی".
ئه‌ردۆغان، له‌وته‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه ته‌نانه‌ت له‌كاتی پڕۆسه‌ی كوده‌تاكه‌شدا بچووكترین چاوپۆشی‌یان له یاسادا نه‌كردووه‌و هه‌ر هه‌نگاوێك‌و بڕیارێكیان داوه هاوتا بووه له‌گه‌ڵ "ده‌ستور"ی وڵات‌دا.
به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵ، تائێستا روون نییه، كه چه‌نده له‌و كه‌یسه یاساییانه‌ی له‌سه‌ر "ناوزڕاندن"ی سه‌رۆك كۆماری توركیا هه‌ن به كرداری كۆتاییان پێده‌هێندرێت، به‌ڵام له مانگی ئازار/3ی ئه‌مساڵدا به‌كر بۆزداغ، وه‌زیری دادی توركیا رایگه‌یاند: له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا به لایه‌نی كه‌مه‌وه هه‌زار و 845 كه‌یسی تایبه‌ت به "ناوزڕاندن و هێرشكردن"بۆسه‌ر ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له دادگاكانی توركیادا كراونه‌ته‌وه.
پاش وته‌كانی ئه‌ردۆغان، رالف هوكه‌ر، پارێزه‌ری سه‌رۆك كۆماری توركیا له ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند: ئه‌و لێبوردنه گشتییه ته‌نها به‌سه‌ر كه‌یسه‌كانی ناو توركیادا جێبه‌جێده‌بێت، روون نییه كه له‌ئێستادا چه‌ند كه‌یس له ئه‌ڵمانیادا به‌هۆی "ناوزڕاندن"ی ئه‌ردۆغانه‌وه كراونه‌ته‌وه.
یان بۆهمه‌رمان، ئه‌كته‌ری كۆمیدی ئه‌ڵمانی له مانگی نیسان/4ی ئه‌مساڵدا شیعرێكی دژ به ئه‌ردۆغان نوسی‌و دوای قبوڵكردنی له‌لایه‌ن ئه‌نجێلا مێركل، راوێژكاری ئه‌ڵمانیاوه ده‌نگدانه‌وه‌ی جیهانی به‌دوای خۆیدا هێناو سه‌رۆك كۆماری توركیاش سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر تۆماركرد.
كشانه‌وه‌ی سكاڵاكانی ئه‌ردۆغان له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌تۆمه‌تی ناوزڕاندنی دراونه‌ته دادگا له‌كاتێكدایه له‌دوای هه‌وڵی كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌ی 15ی ئه‌م مانگه‌ی توركیا به‌وهۆیه‌وه 60 هه‌زار كه‌س ده‌ستگیركراون یان له‌سه‌ركار لابراون له‌داموده‌زگا جۆراوجۆره‌كانی حكومه‌تی توركیا.
دره‌نگانی شه‌وی 15ی ئه‌م مانگه، ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی توركیا كوده‌تایان به‌سه‌ر ته‌واوی جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدا راگه‌یاند، به‌ڵام دوای چه‌ند كاتژمێرێك ده‌سه‌ڵاتی توركیا به‌سه‌رۆكایه‌تی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆمار، شكستپێهێنانی ئه‌و هه‌وڵه‌ی راگه‌یاند.
ئاژانسی ئه‌نادۆڵ-
