لە ئامەد بە چەكی دوورهاوێژ هێرشكرایە سەر سوپای توركیا

 لە ئامەد بە چەكی دوورهاوێژ هێرشكرایە سەر سوپای توركیا
لە شارۆچكەی لجێی ئامەدی باكووری كوردستان، هێرشكرایە سەر بنكەیەكی جەندرمەی سەر بە سوپای توركیا.

ئێوارەی رۆژی شەممە 30-7-2016، لە شارۆچەی لجێی شاری ئامەد، هێرشكرایە سەر بنكەیەكی سوپای توركیا، بەو هۆیەوە دوو جەندرمە برینداربوون.

میدیاكانی توركیا رایانگەیاند، هێرشەكە لەڕێگەی چەكی دوورهاوێژ و لەلایەن شەڕڤانانی پارتی كرێكارانی كوردستان PKK ەوە ئەنجامدراوە.

تاوەكو ئێستا میدیاكانی نزیك لە پەكەكە ئەو هەواڵەیان پشڕاست نەكردووەتەوە كە لەلایەن شەڕڤانانی پەكەكەوە ئەنجام درابێت، بەڵام رۆژانە لە باكووری كوردستان شەڕ و پێكدادان لەنێوان هەردوولا روودەدات
Top