سعوودیە و کوێت سکاڵایان لەدژی ئێران تۆمار کرد
بەپێی هەواڵی میدیا عەرەبییەکان لەو سکاڵایەدا لە بەرانبەر سنوور بەزاندنی بەلەمەکانی ئێران کە چەندین جار چوونەتە ناو سنووری کەناری ئاوەکانی هەر دوو وڵات، لەدژی ئێران سکاڵا کراوە و ناڕەزاییان دەربڕیوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی "گۆڵف دیجیتاڵ نیوز"، نوێنەرانی سعوودیە و کوێت لە نەتەوە یەکگرتووەکان لەو سکاڵانامەیەدا ئاشکرایان کردووە "ئاوەکانی ناوچە کەنارییەکانی هەر دوو وڵات موڵکی نەتەوەیی ئەوانە و بۆ خۆیان مافی کەڵک وەرگرتتنیان هەیە."
لە درێژەی ئەو سکاڵایەدا هاتووە "دوایین حاڵەتی دەستدرێژی و سنووربەزاندنی ئێران رۆژانی 20 و 21ی مەنگی تەمووز بووە کە دوو کەشتی و دوو بەلەمی سەربازیی ئێران هاتووەتە ناو ئاوی کەنارەکانی کوێت و سعوودیە."
هەر دوو وڵات جەختیان کردووەتە ماف و موڵکی نەتەوەیی خۆیانە کەڵک لە کەنارەکانی کەنداوی هاوسنووری خۆیان وەربگرن و چەندین جار ئەم پرسەیان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی باس کردووە کە کۆتایی بەو دەستدێژیانە بێنێ و پابەندی یاسا و پێوەرە نێودەوڵەتییکان بێت.
باسنيوز
