پەكەكە هێرشدەكاتە سەر سوپای توركیا

 پەكەكە هێرشدەكاتە سەر سوپای توركیا
گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان PKK لە شارۆچكەی شەمزینانی سەر بە پارێزگای جۆلەمێرگ هێرشیان كردە سەر سوپای توركیا و پێكدادانی قوڕس روویدا، سەرچاوەكان ئاماژە بە كوژرانی 5 سەرباز دەكەن.

هێرشەكە كاژێر 07:00 ی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 29-7-2016 لە رێگەی چەلێ - جۆلەمێرگی باكووری كوردستان بە چەكی قوڕس كراوەتە سەر كاروانێكی سوپای توركیا، كاتێك چاودێری رێگاكەیان كردووە.

بەپێی میدیاكانی توركیا لە پێكدادانەكەدا 5 سەربازی توركیا كوژراون، تاوەكو ئێستاش هیچ زانیارییەك لەبارەی زیانەكانی پەكەكە لەبەردەست نییە.

زانیاری زۆرتر...
Top