ئه‌مریكا؛ پۆلیسێك كوژرا و یه‌كێكی تریش برینداربوو
به‌پێی سكای نیوز عه‌ره‌بیه، كه‌سێكی به‌ڕه‌گه‌ز كه خه‌ڵكی ئه‌مریكای لایتینی له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه ده‌ستگیركراوه.
شیلی زیمرمان فه‌رمانده‌ی پۆلیسی سان دییگۆ له باشووری كالیفۆرنیا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، شه‌وی پێنج شه‌ممه ئه‌و دوو پۆلیسه سه‌رقاڵی ئه‌ركی خۆیان بوونه كه بریتی بووه له چاودێریكردنی هاتوچۆ و داوای هاوكاری كراوه. له‌كاتی گه‌یشتنی هێزه‌كانى پۆلیس بۆ شوێنی رووداوه‌كه تێبینی ئه‌وه‌كراوه كه ئه‌و دوو پۆلیسه بریندارن و دواتر یه‌كێك له برینداره‌كان له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستداوه.
راشیگه‌یاندووه كه له ئێستادا لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن و ناتوانین بڵێین كه ئه‌و پۆلیسانه كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه پۆلیس هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنینی ده‌سپێكردووه.
سكای نیوز عه‌ره‌بیه-
