نه‌مسا دوو گومانلێكراوی ته‌قینه‌وه‌كانی پاریس راده‌ستی فه‌ره‌نسا ده‌كات
لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان رایانگه‌یاندووه ئه‌و دوو كه‌سه كه (ناویان ئاشكرانه‌كراوه) به ره‌گه‌ز پاكستانی و جه‌زائیرن و ته‌مه‌نیان 29 و 35 ساڵ له 10ی مانگی كانووی یه‌كه‌م ده‌ستگیركراون.
پۆلیسی فه‌ره‌نساو ئوسترالیا پێیانوایه، ئه‌و دوو گومانلێكراوه‌ی هێرشه‌كه‌ی 12ی نۆڤه‌مبه‌ر له‌گه‌ڵ دوو كه‌سی تردا پێشتر چوونه‌ته یۆنان و واخۆیان ده‌رخستووه كه په‌نابه‌رن پێش ئه‌وه‌ی رووبكه‌نه فه‌ره‌نسا دواتر ئه‌و دوو كه‌سه‌ی تر له‌لایه‌ن پۆلیسی یۆنانه‌وه ده‌ستگیركران به تۆمه‌تی به‌كارهێنانی پاسپۆرتی سوری ساخته.
ئه‌و دووكه‌سه دوای ئه‌وه‌ی لایه‌ن یۆنانه‌وه ئازادكراون، توانیویانه خۆیان بگه‌یه‌ننه شاری سالزبۆرگی نه‌مسا له كۆتایی مانگی نۆفمبه‌ر واته دوای ته‌قینه‌وه‌كانی پاریس. دواتر له یه‌كێك له سه‌نته‌ره‌كانی تایبه‌ت به‌په‌نابه‌ران له‌سه‌ر داواكاری پاریس ده‌ستگیركراون.
له مانگی ته‌مموزدا دادگای سالزبۆرگ له رۆژئاوای نه‌مسا بڕیاریدا به‌وه‌ی ئه‌و دوو كه‌سه راده‌ستی فه‌ره‌نسا بكرێنه‌وه.
داواكاری گشتی نه‌مسا له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئه‌مڕۆ بڵاوكرایه‌وه رایگه‌یاندووه "هه‌ر دوو گومانلێكراوه‌كه نه‌مسایان جێهشتووه".
راشیگه‌یاندووه، له مانگی نیسان-ه‌وه وردبینی له‌و زانیارییانه ده‌كات كه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن پێده‌چێت ئه‌و كه‌سه پاكستانییه ده‌ستی له ته‌قینه‌وه‌كانی ساڵی 2008 بۆمبایدا هه‌بێت له هیندستان كه به‌هۆیانه‌وه 166 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا. ئه‌و كه‌سه ره‌خنه‌ی له بڕیاری ناردنی بۆ فه‌ره‌نسا گرتووه و رایگه‌یاندووه كه له‌و وڵاته به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌ره‌وه‌رانه دادگایی ناكرێت و ترسی له گیانی خۆی هه‌یه، به‌ڵام داواكارییه‌كه‌ی ره‌تكرایه‌وه.
داواكاری گشتی سالزبۆرگ ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند، دوو كه‌سی به‌ڕه‌گه‌ز مه‌غریبی و جه‌زائیریان دوای هه‌شت رۆژ له ده‌ستگیركردنی دوو كه‌سی یه‌كه‌م ده‌ستبه‌سه‌ركردووه و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.
پێشتر ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته رایانگه‌یاندبوو ئه‌و دوو كه‌سه به گومانی بوونی په‌یوه‌ندی به دوو گومانلیكراوه‌كه‌ی یه‌كه‌مه‌وه ده‌ستگیركراون.
