دوای رێککه‌وتنی عه‌بدوڵا ساڵح و حوسییه‌کان، گفتوگۆی ئاشتی کۆتایی پێهات
ئه‌م گفتوگۆیانه به هه‌وڵی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له کوه‌یت به‌ڕێوه‌ده‌چوو و ئاگربه‌ستێکی سستیش له یه‌مه‌ن کرابوو.
سه‌رۆکی حوسییه‌کان و عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح، له‌سه‌ر پێکهێنانی ئه‌نجومه‌نی باڵای ده‌وڵه‌ت بۆ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات رێککه‌وتن. حکومه‌تی مه‌نسوور هادی رایگه‌یاند، ئه‌م کاره، هه‌وڵه دیملۆماسییهکان بۆ کۆتایی هێنانی شه‌ڕ له وڵاتی پشتگوێ خستووه.
شه‌ڕی یه‌مه‌ن له ساڵی 2004 له شاری "سه‌عده" ده‌ستی پێ‌کرد کاتێک حوسییه‌کان له‌م ناوچه‌یه داوای خودموختارییان کرد و دواتر به توندتر بوونی شه‌ڕه‌که له چه‌ند ساڵی رابردوو، له ساڵی2014 حوسییه‌کان "سه‌نعا"ی پایته‌خت و زۆربه‌ی ناوچه‌کانی وڵاته‌که‌یان گرت و سه‌رۆک کۆماری یه‌مه‌نیش به‌ره‌و سعودیا رای‌کرد.
به‌ڵام دواتر به پشتیوانیی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی به سه‌رکردایه‌تیی سعودیا، لایه‌نگرانی مه‌نسوور هادی توانیان هه‌ندێک له ناوچه‌کانی یه‌مه‌ن بگرنه‌وه که گرینگرتینیان به‌نده‌ری عه‌ده‌نه.
"ئیسماعیل وه‌له‌د شێخ ئه‌حمه‌د" نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروباری یه‌مه‌ن رایگه‌یاند، ئه‌م رێککه‌وتنه، گفتوگۆکانی ئاشتی ده‌خاته مه‌ترسی.
ZNA
