دوورخستنەوەی ئەفسەرە باڵاكانی سوپای توركیا ئەمەریكای نیگەران كردووە
کلاپه‌ر له گوته‌یه‌کدا له کۆڕبه‌ندی ئه‌سپێن که له ویلایه‌تی کۆلۆرادۆی رۆژئاوای ئه‌مریکا به‌ڕێوه‌چوو، ژماره‌یه‌ک روونکردنه‌وه‌ی دا سه‌باره‌ت به لایه‌نی ئه‌منی و هاریکارییه‌کانی نێوان تورکیا و ئه‌مریکا و دوورخستنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک فه‌رمانده له‌ناو سوپای تورکیادا له‌دوای هه‌وڵی ئه‌نجامدانی کوده‌تا شكستخواردووەكەی 15ی تەمووز.
کلاپه‌ر بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی کرد کە دوورخستنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌کی زۆر کوده‌تاچی له‌ناو سوپای تورکیادا، ره‌نگه ببێته رێگر له‌به‌رده‌م هاریکاریی نێوان تورکیا و ئه‌مریکا له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشدا، گوتی "ئه‌مه کاریگه‌ریی هه‌یه، چونکه کاریگه‌ریی کردووه‌ته سه‌ر هه‌موو چینه‌کانی پێکهاته‌ی ئاسایشی نیشتمانی له تورکیا''.
جه‌یمس کلاپه‌ر ئاشکرای کرد ''زۆرێک له موخاته‌به‌کانمان یان دوورخراونه‌ته‌وه یان ده‌ستگیر کراون''، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌شی کرد کە به‌ره‌و ڕووی کێشه ده‌بنه‌وه له‌و بابه‌تانه‌دا که په‌یوه‌ندییان به هاریکاریی ئه‌منیی نێوان هه‌ردوو وڵاته‌وه هه‌یه.
له هه‌مان کۆبوونه‌وه‌دا فه‌رمانده‌ی هێزه ناوه‌ندییه‌کانی ئه‌مریکا، جه‌نه‌راڵ جۆزێف ڤۆتڵ باسی له‌وه کرد که ژماره‌یه‌ک له‌و فه‌رماندانه‌ی که کاریان له‌گه‌ڵدا کردوون، ئێستە له زیندانن.
ڤۆتڵ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌شی کرد کە له‌دوور مه‌ودادا کێشه‌یان له ئاساییکردنه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی بنکه‌ی ئاسمانیی ئینجیرلێک ده‌بێت له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا و رایگه‌یاند ''له‌ئێستادا سه‌رگه‌رمی ئه‌وه‌ین ئه‌م کێشانه چاره‌سه‌ر بکه‌ین''.
