كونسوڵى توركيا له هه‌ولێر: په‌يوه‌ندى نێوان هه‌رێمى كوردستان و توركيا په‌يوه‌ندى ده‌وڵه‌تييه
له ميانى به‌شداريكردنى له پرۆگرامێكى كوردستان 24، باسى له كوده‌تاكه‌ى سوپاى توركيا كرد و گوتى: هه‌موو لايه‌ك گه‌يشتوونه‌ته ئه‌و بڕوايه‌ى كه گرووپى تيرۆريستى فه‌تحوڵڵا گوله‌ن هيچ سوودێكيان بۆ توركيا نييه.
محه‌ممه‌د عاكيف ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه، ئه‌گه‌ر كوده‌تاكه سه‌رى گرتبا، ده‌سه‌ڵاتى كوده‌تاچييه‌كان كاريگه‌رى زۆرى نه‌رێنييان له‌سه‌ر په‌يوه‌ندييه‌كان ده‌بوون.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، له ئێستادا په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان توركيا و هه‌رێمى كوردستان زۆر به‌هێزه.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانيش گوتى: هه‌ر له سه‌ره‌تاى كوده‌تاكه‌وه هه‌رێمى كوردستان پشتگيرييه‌كى زۆرى له حكومه‌تى هه‌ڵبژێردراوى توركيا ده‌ربڕى.
روونيشيكرده‌وه، هه‌ريه‌ك له سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم و سه‌رۆكايه‌تى وه‌زيران، به‌ياننامه‌يان بۆ پشتيوانى حكومه‌تى توركيا ده‌ركرد و ئه‌وه‌ش پشتيوانييه‌كى گه‌وره بوو بۆمان.
كونسوڵگه‌رى توركيا باسى له‌وه‌شكرد، هه‌ريه‌ك له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران نوێنه‌ريان ناردووه بۆ كونسوڵخانه و پشتيوانى خۆيان بۆ حكومه‌تى هه‌ڵبژێردراوى توركيا ده‌ربڕى.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه په‌يوه‌ندى نێوان توركيا و هه‌رێمى كوردستان په‌يوه‌ندييه‌كى ده‌وڵه‌تييه و په‌يوه‌ندى به هيچ لايه‌ن و حزبێكه‌وه نييه.
kdpmr
